AP ١٤٠١ گوڵان ١٥ ٢١:١٠

نوێنەرێکی شیعەی پارلەمانی عێراق:

دانوستانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە گەڵ سوننە و کورد دەستی پێ کردووە

دانوستانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە گەڵ سوننە و کورد دەستی پێ کردووە

نوێنەری چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە پارلەمانی عێراق وتی: وتووێژەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە گەڵ سونەکان و کوردەکان دەستی پێ کردووە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلمەعلوومە، وتی: وتووێژەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە گەڵ سونەکان و کوردەکان دەستی پێ کردووە بەڵام تا ئێستا وتووێژێک لە گەڵ رەوتی سەدر نەکراوە.

ئەو وتیشی: ئاستی سازانێک کە هێزەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە بەرانبەر ڕەوتی سەدر نیشانی ئەدەن، زۆر بەربڵاوە چونکوو ئەوان ئەم ڕەوتە وەکوو گرینگترین بەشی ڕێککەوتنی سیاسی بۆ گەیشتن بە رێککەوتن و راگەیاندنی گەورەترین هاوپەیمانی شێعەکان دەزانن.

ناوبراو رایگەیاند: گەڵاڵەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی نیشاندەری بانترین ئاستی سازانە بۆ ئەوەی چارەسەرێک بۆ قەیرانی سیاسی عێراق بدۆزێتەوە.

ئەو داکۆکی کرد: تا ئێستا هیچ گۆڕانێک لە وتووێژە نوێیەکاندا رووی نەداوە.

News ID 41835

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha